جیاكردنه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌ت له قه‌ومچێتی
كه باس دێته سه‌ر ناردنی بودجه و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، پارتیه‌كان و هه‌ندێك له پاشكۆكانیان له یه‌كێتی رێگری ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی بودجه‌ی سلێمانی به‌جیا بنێردرێت و فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به ته‌نها بكرێته‌وه، بیانوه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه ره‌هه‌ندێكی نیشتیمانی هه‌یه و كورد په‌رت و لاوازئهكات له‌به‌رده‌م عه‌ره‌بدا، به‌ڵام لێره‌دا دو پرسیار دێنه پێشه‌وه.
یه‌كه‌م، دیاره سزادان و هه‌ژاركردنی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ره‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌یه، بۆیه به‌شی زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی چه‌ندین ساڵه لێی بێده‌نگن. له دوای روخانی رژێمی سه‌دامه‌وه، له ساڵی (2003)وه تا ئێستا، پارتی داهاتی نه‌وت و گازی ئه‌م سنوره ئه‌بات و له سنوری خۆی له هه‌ولێر و دهۆكدا خه‌رجی ئه‌كات، به‌شی زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیش كه نزیكن له پارتیه‌وه لێی بێده‌نگن، به‌ڵام كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێین بۆچی موچه و داهاتی ئه‌م سنوره نه‌نێردرێت و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌كرێته‌وه، ئه‌ڵێن نابێت، چونكه ئه‌م بابه‌ته ره‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌یه. به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نایانه‌وێت پارتیان لێبڕهنجێت؛ واته هاوڵاتیانی ئه‌م سنوره‌یان لێبڕهنجێت گرنگ نیه بۆیان، به‌و مه‌رجه‌ی پارتیان لێ نه‌ڕه‌نجێت. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام نائارامی زیاتر روبكاته ئه‌م سنوره.
هیوادارم روداوه‌كانی ئه‌م دواییه، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بهئاگاهێنابێتهوه و بزانن ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه و چاره‌نوسیان ئه‌دات خه‌ڵكی ئه‌م سنوره‌یه نه‌ك پارتی.
بۆچی ئه‌بێت ئێمه باجی هه‌ڵه‌كانی بارزانی و ریفراندۆمه‌كه‌ی بده‌ین، له كاتێكدا ئه‌و پرسی به‌م سنوره نه‌كرد و حسابی بۆ بۆچونه‌كانی نه‌كرد، به مه‌رجێك چه‌ندین حیزب و سه‌ركرده و رۆشنبیر و نوسه‌ر و میدیاكار و هاوڵاتی ئه‌م سنوره بارزانیان ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كورد له روی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریه‌وه ئاماده نیه بۆ جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابوری كه له ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌وه دێنه‌كایه‌وه. كه ئه‌و به‌هیچ جۆرێك ئاماده نه‌بێت گوێ بۆ راكانی ئه‌م سنوره بگرێت، ئیتر بۆ ئه‌بێت ئه‌م سنوره باجی هه‌ڵه‌كانی ئه‌و بدات. به واتایه‌كی تر، بارزانی تا بۆی كرابێت ئه‌م سنوره‌ی له هه‌مو خێر و بێر و خۆشیه‌ك بێبه‌شكردوه، به‌ڵام كه دێته سهرناخۆشی و باجدانی بڕیاره هه‌ڵه‌كانی ئه‌و، ئێمه ناچارئهكرێین ببین به شه‌ریك و برابه‌شی. واته ئێمه ته‌نها له ناخۆشی و دابه‌شكردنی زه‌ره‌ر و زیاندا شه‌ریكین، نه‌ك له قازانج و داهات و پرۆژه‌ی ستراتیژی و خزمه‌تگوزاریدا.
له كتێبی ناعه‌داله‌تی جوگرافیدا به‌درێژی باسی ئه‌و نادادیهم كردوه، كه بۆته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبونی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك له‌سه‌ر حسابی هه‌ژاربونی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، نامه‌وێت لێرەدا باسیبكهمهوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كان كه له سنوری سه‌وز خۆپیشاندان زۆر زیاتره وه‌ك له سنوری زه‌رد. نه‌بون یان كه‌می خۆپیشاندان له سنوری زه‌رددا، ئه‌گه‌ر به‌شێكی به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بێت كه پارتی زیاتر سه‌ركوتكه‌ره و رێ به خۆپیشاندان نادات، ئه‌وه به‌شێكی تری په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه له سنوری زه‌رددا باری ئابوری باشتره و هه‌لی كار زیاتره و هاوڵاتیان به‌و رێژه‌یه‌ی سنوری سه‌وز بێكار و هه‌ژار نین تا ده‌ستبده‌نه خۆپیشاندان. واته ئه‌و نادادیه‌ی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌م سنوره كراوه له خۆپیشاندانه‌كانیشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
پرسیاری دوه‌م ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌بێت لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و مالی كه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی وه‌ك ئه‌مەریكا و ئه‌ڵمانیا و ئیماراتدا په‌یڕه‌و ئه‌كرێت خیانه‌تی نیشتیمانی بێت، به‌ڵام هێنانی سوپا و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی بێگانه خیانه‌تی نیشتیمانی نه‌بێت. پێئه‌چێت پێوانه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان پێچه‌وانه بوبێتنه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا. ئه‌وه‌ی كه پێویسته شوره‌یی بێت وه‌ك هێنانی سوپا و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی بێگانه، له كوردستاندا بوه به شتێكی ئاسایی، ئه‌وه‌شی كه زۆر سودبه‌خشه و له‌زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا په‌یڕه‌و ئه‌كرێت وه‌ك لامه‌ركه‌زیه‌ت كه باشترین رێوشوێنه بۆ دروستكردنی سیسته‌مێكی سیاسی و ئیداری و ئابوری پێشكه‌وتو كه ئه‌بێته هۆی كێبڕكێ له نێوان شار و شارۆچكه و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن و كامیان زۆرترین سه‌رمایه و هه‌لی كار به‌ره‌و لای خۆیان ڕابكێشن، بوه به عه‌یبه و خیانه‌ت.
به راستی كاتی ئه‌وه هاتوه كه ئه‌م سنوره جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئیداری و ئابوری هه‌بێت و داهاتی خۆی جیابكاته‌وه و سه‌رقاڵی پێشخستنی ژێرخانی ئابوری و باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیه‌كانی بێت. چیتر رێگهنهدهین به ناوی نیشتیمانپه‌روه‌ری و قه‌ومچێتیه‌وه زوڵم له‌م سنوره بكه‌ن و سیسته‌مێكی مه‌ركه‌زی دواكهوتومان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به سه‌ركرده‌ی به جورئه‌ت و یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی یه‌كێتی كه هێشتا ویژدانیان زیندوه كاری بۆ بكه‌ن و بیچه‌سپێنن.