21/12/2017
بەیار عومەر عەبدوڵا

پەیامی خۆپیشاندەران تەقەکردن بە ڕوویاندا نییە...!!

شرۆڤەی ئەم بابەتەو شەن و کەوی ئەم بابەتە کە ئایا لە کوردستاندا بۆ خۆپیشاندان دەکرێت، ھەمیشە پرسیارێکە دەسەڵاتداری ھەرێم ئیھمالی کردوووەو بە قسەی خۆش و پلانی جۆراوجۆری ئەمنی بەتایبەت کۆتایی پێ ھێناوە، لە کام وڵاتی دونیا ئەوە ڕوویداوە لە ماوەی ساڵانێکی کەمی دەسەڵاتدارێتی و کوێخایی، کۆمەڵێک کە س ببنە سەرمایەداری عەیارە بیست تا گەنج خۆپیشاندان نەکات.

 لەکام وڵاتی دونیا بینراوە خەڵک لە بەدبەختێتی ومەینەتیدا بژیت کەچی خاک و ئاو و نیشتیمانی بەھۆی نەزانم کاریی سیاسیی و ئیقلیمییەوە بەرەوە لە نێو چوون برا بیت.

 ئەمڕۆکە کە خەڵک و چین و توێژە جۆراوجۆرەکان لە شەقام وکوچەو کۆڵانەکاندا دەبینین، ئەمانە پەیامی یەکھەڵوێستی گەر خەڵک و توێژێکی ساڵانی ١٩٥٠ نەبێت، پەیامی گەنجانێکە کە گەر دانەمەزرابن بە تەمای دامەزراندنیانن، گەر ھەلی کاریان بۆنەڕەخساوە داوای ڕەخساندنی دەکەن، نایانەوێت و تەحەمولی ئەوەیان پێ ناکرێت کە ھەرێم و ناوچەی خۆیان ھاوشێوەی وڵاتانی زلھێزی دونیا خاوەن سەرەوەت و سامان بێت کەچی ژیانێکی وڵاتانیی دواکەوتوو و ھەژاریی ئەفریقایان ھەبێت.چیتر پەیامی خزمەتکردن بۆ ئەوان سەردەمی چەک و تفەنگ بەدەستەوە گرتنیان نییەو ژیانی مۆدێرنەو ھاوتای خزمەتی بیشووماریان دەوێت.

 زۆر دەوترێت کە ئەوانەی پەلاماری دەزگاو دامەزراوە مەدەنیی وحیزبیەکانیان دا خەڵکی مووچەخۆر نین و کۆمەڵێک لاوی پێ نەگەیشتوو و کاڵفامن و زۆریان لە ژیان ماوە تا پێی بگەن، بەڵام ئەی نابێت ئەوانیش دۆخی مەترسیداری چەند ساڵەی تری ژیانیان تەقیم و ھەڵسەنگاندن بکەن کە ئاوا لە جێی بە ئاقاری خزمەتکردنیان وەختە بەم پلانە نەزانانە لە ئیدارەدان و دەسەڵاتدارێتی ئەمڕۆی کوردستاندا ژیانی ئەوانیش لە مەترسیداربوونی دۆخی ژیانیان وەختە ھەنگاو دەنێت و تەفروتوونا دەبێت.

 وە ڕۆژگارێک بۆ ئەوان ڕەنگە بخوڵقێنرێت کە جگە لە جێھێشتنی وڵاتی پڕ سامانیان ھیچیتر لە ڕێگاو ئەجیندایاندا نەمێنێتـ، ناکرێت خۆپیشاندان لە ھەرێم و ناوچەیەک زۆر بە تووندی لە دژی دەسەڵاتداران بکرێت، کەچی ھیچ کەس و بەرپرسێکی حکومی ئەو وڵاتە ئامادە نەبێت دەست لەکار لە بێ خزمەتی وحەقنەدانی بەرھەڵستکارانی نەکیشێتەوە، با بۆ چەند ماوەیەک بتوانرێت پەیامیی خۆپیشاندەر سەرکووت و سەرکۆنە بکرێت، ئەی دڵە ناڕازییەکان کە پەنگیی خواردووەتەوە کی ڕازی دەکات؟ 

دروستە شۆڕش بەمشێوەیە ناکرێت: برسیی برسی بکوژێت، برا برا بکوژێت و ھاوڵاتی سەنگەر لە ھاوڵاتی بگرێت و لوشدەرانی سامانی وڵاتیش تەماشاکەر بن و بڕیار بدەن و بە شەڕمان بدەن و لەو لاشەوە دەسەلاتدارێتییان لەو پەڕی لاوازی ئیداری و سیستەماتیکیدا بێت و شتێک جگە لە کات بەڕێکردن بۆ خەڵک نەھێڵنەوە.

 دۆخەکان لە خەڵک قورسکردن چ ئاقارێکی دەبێت لە چاوەڕوانیدا بێت، کە بەشێکی لەوان خۆمان دروستکەریانین و لێی ڕازین کەچی ھەندێکی کەممان وەک سووتەمەنی دەبێت بەرھەڵستکاری بین.

کێ ھەیە ترسی لە ئەجیندای دەرەکی و تەداخولی بێگانە بۆ وڵات نییە کە غەیری کەلتووری خۆی و زمانی خۆی بێت، بەڵام لە ناچاریدا ھاناو دەرەتانی بۆ ئەو ببات، چوونکە مەترسیدارترین زوڵم ئەوەیە کە دۆست و ھاوکەلتوور و زمانت لە تۆی بکات. 

ھەموان شەرەفمەند بە ئاڵاو نیشتیمانیان وەک ھەموو وڵاتانیی دونیان بە ڵام  لە پەسای ئەو ئاڵایەشدا نایانەوێت کەسانێک مافخۆرو داپڵوسێنەری داماوان و خەڵکی وڵاتیان بن.