12/03/2018 چالاكيلى كۆنگره
كەسێك بەچەقۆ هێرشیكردەسەر ماڵی باڵیۆزی ئێران لە نەمسا
پۆلیسی نەمسا رایگەیاند، كەسێك هێرشی كردووەتەسەر ماڵی باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتەو دواتر هێرشكارەكە كوژراوە.
بەپێی ئاژانسی میهر، پۆلیسی نەمسا ئاماژەی بەوەكردووە، كەسێك لە ڤیەنا بە چەقۆوە هێرشی كردووەتە سەر ماڵی باڵیۆزی ئێران، دواتر كەسە هێرشبەرەكە لەلایەن پۆلیسی نەمساوە كوژراوە".
پۆلیسی نەمسا راشیگەیاندووە، "كەسە هێرشبەرەكە بە چەقۆ هێرشیكردووە و هەوڵی داوە بچێتە ماڵی باڵیۆزی ئێران لە نەمسا".