03/12/2017 چالاكيلى كۆنگره

دو كۆنگره‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ عێراق ‌و سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان، له‌ شاری‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌ ‌و رێكکه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ ئایاری‌ داهاتودا.

شه‌وی‌ رابردو سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ عێراق له‌ كۆشكی‌ سه‌لام له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌ ‌و سه‌ركرده‌ی‌ لایه‌نه‌كان كۆبونه‌وه‌، به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوان جه‌ختیان كردوەته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكرێن، به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.

زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن کە حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌بوه‌، به‌ڵام پێشتر رایگه‌یاندبو، كه‌ هه‌ردو هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان یه‌كده‌خرێن، حكومه‌ت ‌و كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ پرۆسه‌كه‌.

 

چالاكيلى كۆنگره