03/12/2017 خو‌ر
به‌ره‌یه‌كی نوێی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشوازی له‌دروستبونی به‌ره‌یه‌كی نوێی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن به‌ره‌كه بۆ رابه‌رایه‌تی كردنی گۆڕانكاری بێت له هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانجی باشكردنی ژیانی هاولاتیان.
ئەو سێ لایەنە سیاسییە، کە فراکسیۆنی سەربەخۆیان هەیە لە پەرلەمانی کوردستان، جەخت دەکەنەوە کە ئێستاش كات ماوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه بەتەواوەتی شكستی خواردوه .
چوار ساڵ ئۆپۆزسیۆن بون، چوارساڵ چاوه‌ڕوانی له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی شستخواردو، به‌نازناوی ئارامی و پێكه‌وه‌یی سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی هه‌بو خه‌ریكه به ته‌واوی له‌ده‌ست بچێت، بۆیه ئیتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كار له‌سه‌ر ئومێدی گۆڕانكاریی ده‌كات، به‌تایبه‌ت باشكردنی باروبژێوی هاوڵاتیان، وه‌ك چۆن له رابردودا هێنده كاریگه‌ری هه‌بو، ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چاوه‌رێی ده‌كرد گۆڕان له‌ڕێگه‌ی پشودرێژی و خه‌باتی مه‌ده‌نیه‌وه زۆرینه‌ی ئامانجه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشوازی له‌دروستبونی به‌ره‌یه‌كی نوێی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن، به‌ڵام به نه‌فه‌سێكی تر و به فۆرمێكی تر.
هاوكات هه‌ریه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی جەخت دەکەنەوە، ئێستاش ئه‌م حكومه‌ته شایه‌نی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، چونكه ئه‌م حكومه‌ته كاتی نییه، به‌ڵكۆ شكستی خواردوه و له ئاست خواستی خه‌ڵكدا نه‌بوه و زۆریشی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌كه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بو، چونكه كادیرانی یه‌كگرتو له راپرسی ناوخۆییاندا زۆرینه له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌دا بون نه‌ك مانه‌وه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام یه‌كگرتوی ئیسلامی پێی باش بو مۆڵه‌تێكی دیکە بدرێت به‌م حكومه‌ته و چه‌ند مه‌رجێكیشی بۆ مانه‌وه له‌ناو حكومه‌ت دانا، ئه‌م بڕیاره هه‌رچه‌ند تینوێتی زۆرینه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتو ناشكێنێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی كه ئه‌م حكومه‌ته زۆر ده‌مێكه تاقیكراوه‌ته‌وه و له‌وه ناچێ بتوانێ مه‌رجه‌كانی یه‌كگرتوی ئیسلامی پێ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام یه‌كگرتو ئه‌مجاره‌ش شانسێكی دیکەیانی پێدایه‌وه.
هه‌رچه‌ند له ڕابردودا ئه‌م هێزه سیاسیانه به‌یه‌كه‌وه كاری گه‌وره‌یان كردوه، ئه‌مڕۆش جارێكی دیکە بۆهه‌مان مه‌به‌ست ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌پاڵ یه‌كتریدا ئۆپۆزسسیۆن بونێك كۆیان بكاته‌وه كه ئاسۆی گۆڕانكارییه‌كان به‌زویی ده‌ربكه‌ون و ببنه‌وه جێی ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان له شه‌وه زه‌نگی قه‌یران و شكستدا.