03/12/2017 خو‌ر
كه‌شناسی: شه‌پۆلێكی باران بارین بەرێوەیە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بو‌مه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ینێ شه‌پۆلێكی باران بارین رو له هه‌رێم بكات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی، بڵاوی کردەوە؛ شه‌پۆله بارانه‌كه‌ی رۆژی دوشه‌ممه زیاتر پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه و به رێژه‌یه‌كی كه‌متر باران له سنوری پارێزگای دهۆك ده‌بارێت و له دوا نیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه‌وه ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕدرێت و كاریگه‌ری باران نامێنێت یان لاواز ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه؛ له‌مساڵدا (62) ملیمەتر باران له هه‌ولێر و (116) ملیمەتر له سلێمانی و (56) ملیمەتر له دهۆك و (19) ملیمەتر له كه‌ركوك و (64) ملیمەتر له هه‌ڵه‌بجه باریوه، و له ته‌واوی پارێزگاكانیش رێژه‌ی باران بارین كه‌متره له ساڵی رابردو.