03/12/2017 خو‌ر

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوای‌ ئازادكردنی‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داواده‌كات ئه‌و هێزانه‌ی‌ هێنراونه‌ته‌ سلێمانی‌ بكشێنه‌وه‌ و دەشڵێت: پێویستە حكومه‌ت مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ گونجاو له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندان بكات.

ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای‌ كۆبونه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگاری‌ سلێمانی‌، هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ئێستای‌ خۆپیشاندانی‌ شار و شارۆچكه‌كان خسته‌رو و رایگەیاند؛ خۆپیشاندان مافێكی‌ مه‌ده‌نی‌ هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كانه‌ و پێویسته‌ حكومه‌ت مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ گونجاو له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندان بكات.

داواشی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان کرد ئه‌و كه‌س و چالاكوانانه‌ی‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستگیركراون ده‌ستبه‌جێ‌ ئازاد بكرێن و ئه‌و هێزانه‌شی‌ كه‌ هێنراونه‌ته‌ سه‌نته‌ری‌ شارو شارۆچكه‌كان بكشێنه‌وه‌.

خو‌ر