03/12/2017 خو‌ر

حكومه‌ت ده‌یه‌وێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاتر کەمبکاتەوە

حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌متر بكاته‌وه‌ و یه‌كێتی و پارتیش فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌گرێته‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌شی له‌ ئه‌وروپا داوای قه‌رزیان له‌ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و بانك كردوه‌ به‌ڵام ئاماده‌نه‌بون قه‌رزیان پێ بده‌ن، رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نیش ده‌ڵێت: سه‌ره‌تای ساڵی داهاتو گفتوگۆكانی هه‌رێم و به‌غداد به‌چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ست پێده‌كات.

ئیفلاسبونی‌ حكومه‌ت له‌سه‌رهه‌مو ئاسته‌كان كاریگه‌رییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌دوا كاری حكومه‌ت كردوه‌ كه‌ چیتر ناتوانێت له‌ ساڵی‌ نوێوه‌ لانی‌ كه‌م مامه‌ڵه‌ی‌ خه‌رجیه‌كانی‌ وه‌ك ساڵی‌ (2017) بێت چونكه‌ رۆژ به‌رۆژ به‌هۆی‌ كه‌ڵكه‌ بونی‌ قه‌رزه‌كانی‌ سه‌ری‌‌و ئه‌و ئیفرلاسبونی‌ روتێكردوه‌ هه‌ر رۆژه‌وه‌ به‌ڕێك پاره‌ له‌ توێژێك ده‌بڕێت به‌نمونه‌نه‌ حكومه‌ت له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌دا سێ جار پاره‌ی‌ لێبڕینی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ گۆڕیوه‌ هه‌ر جاره‌و به‌جۆرێك بۆیه‌ ئێستاش هه‌ر رۆژه‌وه‌ په‌نا بۆ شتێك ده‌بات بۆیه‌ پاره‌ی‌ ده‌ست بكه‌وێت .

به‌پێی زانیاریه‌كانی (تۆڕی میدیای گۆڕان)، حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه‌ چاره‌كه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له‌ ساڵی داهاتودا كه‌متر بكاته‌وه‌ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی داهاتی مانگانه‌یان ته‌نها (450) ملیار دینار و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به‌ سیستمی پاشه‌كه‌وت پێویستی به‌ (670) ملیار دیناره‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد حكومه‌ت ده‌یه‌وێت (100) ملیار دینار له‌موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و به‌رگری و فریاكه‌وتن و دژه‌تیرۆر و زێره‌ڤانی و پله‌ باڵاكان پاشه‌كه‌وت بكات و كورتهێنانه‌كه‌ی تری بودجه‌ له‌سه‌رحسابی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی پڕ بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی (تۆڕی میدیای گۆڕان) ده‌ڵێت مانگانه‌                                                        بتوانن كه‌مێكیش بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناتوانن مانگانه‌ موچه‌ بده‌ن.

هاوكات یه‌كێتی و پارتی فشاریان خستۆته‌ سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پاشه‌كه‌وتێك له‌موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌كرێت، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا ئه‌مەریكا به‌ره‌سمی‌ به‌ پارتی‌ راگه‌یاند: كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق گفتوگۆو رێككه‌وتنن بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌گرن، بۆیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌كه‌ له‌ساڵی‌ داهاتودا به‌هۆی‌ ئه‌و قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ توشی كێشه‌ی‌ گه‌وره‌بن ئه‌وانیش سه‌ردانه‌كانی‌ ئه‌م دواییانه‌یان بۆ ولاتانی‌ دره‌وه‌ وه‌ك هه‌ڵێك قۆستۆته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ قه‌رز له‌ ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیا بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌وازانیاریانه‌ی‌ ده‌ست كه‌وتون ئه‌و بانك‌و كۆمپانیایانه‌ رەتیانکردوەتەوە پاره‌ به‌ قه‌رز بده‌نه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

به‌ڵام له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رتای ساڵی داهاتودا گفتوگۆكانی هه‌رێم و به‌غداد به‌ چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستپێده‌كات و سه‌رۆك كۆماری عێراقیش سه‌رپه‌رشتی گفتوگۆكان ده‌كات.

پێشتر سه‌رۆك كۆمار به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر سێ جێگره‌كه‌ی كه‌ بریتین له‌ نوری مالكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه‌ نوجه‌یفی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد راگه‌یاندبو، به‌پێی زانیاریه‌كان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ له‌ژێر فشاری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتی بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد هه‌رچی زوه‌ ده‌رگای گفتوگۆیان به‌ڕودا بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ كێشه‌یه‌كی تری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ به‌غداد ده‌یه‌وێت خۆی وردبینی یه‌ك به‌یه‌كی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات و پاره‌كه‌یان بۆ ره‌وانه‌ بكات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت خۆی وردبینی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات و ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداد وه‌ك موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت به‌پێی خواستی خۆی دابه‌شی بكات

خو‌ر