03/12/2017 خو‌ر

نێچیرڤان بارزانی به‌رگری له‌ حكومه‌تە شکستخواردوەکەی دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت؛ نازانن بۆ ده‌بێت كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، (تۆڕی میدیای گۆڕان)یش به‌شێك له‌ شكسته‌كانی كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی دەخاتەوە بەرچاوی هاوڵاتیان.

كاتێك سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بون چاودێرانی سیاسی له‌ ناوخۆی هه‌رێم دابه‌شی دو به‌ره‌ بون به‌شێكیان پێیان وابو خۆپیشاندانه‌كان سه‌لماندیان كه‌ پرۆژه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی له‌كاتی خۆیدابوه‌ و زه‌روره‌تێكی مێژویی قۆناغه‌كه‌یه‌، و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌شی پێده‌چێت هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی وا له‌ بارزانی و تاڵه‌بانی بكات كه‌ ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن و كابینه‌ی هه‌شت هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

به‌شی دوه‌می چاودێران پێیان وابو سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی وێرای خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك و شكستی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌ڵام ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بن، دواجار ده‌ركه‌وت بۆچونی به‌شی دوه‌می چاودێرانی سیاسی راست ده‌رچو.

کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی (51%) خاكی كوردستانی له‌ ماوه‌ی چه‌ند سەعاتێکدا به‌بێ به‌رگری له‌ده‌ستدا.

هەروەها نیوه‌ی داهاتی هه‌رێم كه‌وته‌وه‌ ده‌ست به‌غدا، ئه‌م كابینه‌یه‌ ماوه‌ی دو ساڵ به‌بێ په‌رله‌مان و هیچ چاودێرییه‌ك كاره‌كانی كرد، ساڵێك و یه‌ك مانگیشه‌ به‌بیانوی ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان داهات و بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت ئاشكراناكات.

خو‌ر