03/12/2017 بڵا و قڵم
عەبادی: نۆره‌ی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵییه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی شه‌ڕی داعش كۆتایی پێهاتوه و له‌مه‌ودوا شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ده‌ست پێده‌كات، کە هیچی كه‌متر نییه له تیرۆر.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، له كۆنگره‌ی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیدا رایگەیاند: نابێن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكرێنه ئامرازێك بۆ سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیان، چونكه به‌بێ هاوكاریی كردنی جه‌ماوه‌ر، مه‌حاڵ بو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بتوانن به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وتو بونایه.
رونی كرده‌وه؛ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌گه‌نده‌ڵی ناده‌ن به‌تایبه‌ت له‌ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا، چونكه هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنی تیرۆر.
عەبادی وتیشی :”رێگه به‌هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی یاخود هه‌واڵگری نادرێت ببێته ئامرازێك بۆ سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیان و له دژی داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌كاربهێنرێت، رێگه بهشتی له‌و شێوه‌یه ناده‌ین، پێویسته ده‌زگای ئه‌منی تێكه‌ڵ به‌هاوڵاتیان ببێت و ده‌بێ هاوڵاتی هه‌ست به‌ئارامی بكات”.
جەختی کردەوە؛ له‌مڕۆوه جه‌نگی ئێمه له‌گه‌ڵ تیرۆر، ده‌بێته جه‌نگێكی ئه‌منیی و هه‌واڵگری، شەڕمان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی، به‌هه‌مان شێوه ئه‌منیی و هه‌واڵگری ده‌بێت، گه‌نده‌ڵی له‌هه‌مو روه‌كانه‌وه هاوشێوه‌ی تیرۆره.