03/12/2017 بڵا و قڵم
عێراق ده‌نگۆی هێرشكردنه سه‌ر سنوره‌كانی له خاكی سوریاوه ره‌ت ده‌كاته‌وه
سوپای عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه گوایه هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن خاكی سوریاوه روبه‌ڕوی ده‌ستڕێژی گولله بوبێتنه‌وه و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه ناوچه سنورییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور و سوپاوه گۆنترۆڵ كراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقدا هاتوه، رێكخراوی داعش ته‌نها به‌سه‌ر به‌شێك له سنوری باكوری روباری فوراتدا كۆنترۆڵی هه‌یه له خاكی سوریاداو جار به‌جار شه‌ڕو پێكدادان له‌و ناوچه‌یه روده‌دات.
پێشتریش فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندبو كه هێزه‌كانیان به‌درێژی سنوره‌كانی سوریا بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی پاراستنی سنور پاش ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی خاكی سوریاوه روبه‌ڕوی ده‌ستڕێژی گولله بونه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا.