سكرتێرى گشتى
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی دیمۆكراسی، هه‌ڵبژاردنی ئازاد، كاراكردنی پارله‌مان، ململانێی هێورانه، ده‌ستاوده‌ست كردنی هێورانه‌ی دهسهلاَتی سیاسی، قبوڵ كردنی یه‌كتری، رێزگرتنی مافی كه‌مایه‌تی. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌كسانی قانونیی له ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له خۆپاڵاوتندا بۆ پۆستی جیاواز، له وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌كانی حكومه‌تدا، له وه‌رگرتنی زه‌وی و ئۆتۆمبیل و یارمه‌تی و دارایی و سه‌فه‌ردا، بێ گوێدانه جیاوازی ئینتیمای حیزبی، دینی، مه‌زه‌بی و، ره‌چه‌ڵه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و عه‌شیره‌تی. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌كسانی قانونیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری، نێر و مێ و، خۆشكردنی زه‌مینه‌ی به‌شداری ئافره‌ت له هه‌موو بواره‌كانی ژیان دا، به تایبه‌تیی له ده‌زگاكانی بریاردانی سیاسی دا. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی دهسهلاَتهكانی ته‌شریعی و ته‌نفیزی و قه‌زایی له یه‌كتری و دابینكردنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی قانون و لێپرسینه‌وه‌ی قانونی، بێ جیاوازی پله و پایه‌ی حكومه‌تی و حیزبی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌ركه‌سێ كه لادان و سه‌رپێچی و پێشێلی لیێ روبدا. بلاَوكردنهوهی فه‌رهه‌نگی دادی كۆمه ڵایهتی له دابینكردنی كار، شوێنی ژیان، خوێندن، و ته‌ندروستی و، بێكاری و، په‌ككه‌وتن و پیری دا. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی لێبوردن و پێكه‌وه ژیانی پێَكهاته نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زه‌بی و خێڵه‌كیه‌كانی دانیشتوانی كوردستان و، سه‌لماندنی مافه سیاسی، رۆشنبیری، ئابوری و كارگێڕیه‌كانی، توركمان، عه‌ره‌ب، مه‌سیحی، ئێزیدی، شه‌به‌ك و، هاوبه‌شیان له داوده‌زگاكانی دهسهلاَتی سیاسی دا. بلاَوكردنهوهی فه‌رهه‌نگی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی، چه‌سپاندنی دڵسۆزی بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمان له جێگه‌ی دڵسۆزی بۆ سه‌ركرده و ناوچه و خێڵ و حیزب. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی هاووڵاتی بون و ماف و ئه‌ركه‌كانی، كه راگه‌یاندنی جیهانی مافی مرۆڤ و، ده‌ستوری عیراق و قانونه‌كانی كوردستان، سه‌لماندویانه و داكۆكی لێ كردنی له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و پێشێل كردنێكی دا. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پاراستن و پاك و خاوێن راگرتنی ژینگه.