12/03/2018 ڤيديۆ

ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى عه‌ره‌بى عێراقى بۆ پشتیوانى چوونه‌ عه‌فرین

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەك هاوڵاتی (عه‌ره‌بی) عێراقی گەیشتنە عەفرین بۆ پشتگیرکردن لە کانتۆنەکەو دوپاتی دەکەنەوە کەدژی ئەو لەشکرکێشیەی سوپای تورکیان بۆ سەرناوچەکە و خەڵکی مه‌ده‌نی. 

به‌پێی هاوار نیوز، ئه‌و هاوڵاتییانه‌، وتوویانه‌، "ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عەفرین گروپە چەکدارەکانی داعشن و تورکیا پاڵپشتیان دەکات، خەڵکی مەدەنی ناوچەکە ئازارێکی زۆریان بەدەست هێرش و پەلامارەکانی ئەو چەکدارانەوە چەشتووە. ئێمە دژی ئەو قەسابخانەیەین کە لە عەفرین دروستبووە."

ماوه‌ى 50رۆژه‌ له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین، به‌رده‌وامه‌و به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه‌ سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدو برینداربوون، له‌چه‌ندین ناوچه‌شه‌وه‌ هاوڵاتیان بۆ پشتیوانی روویان له‌ عه‌فرین كردووه‌.