26/12/2017 بيانات

بایده‌میر: كوردستان له‌ناو دڵماندایه‌

لە دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا و لە وەڵامی جێگری سەرۆکی پەرلەماندا کە پرسی کوردستان لە کوێیە؟ عوسمان بایدەمیر رایگەیاند: کوردستان لەناو دڵماندایە.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا کە له‌سه‌ر پڕۆژه ‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی (2018) به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ر ماده‌یه‌كی‌ پرۆژه‌كه‌ عوسمان بایده‌میر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا گفتوگۆی‌ كرد و رایگه‌یاند: وه‌ك نوێنه‌ری‌ كوردستان داواده‌كه‌م، په‌رله‌مانی‌ توركیا ببێته‌ شوێنی‌ هاوبه‌شی‌ كورد و تورك.

له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یەی‌ بایده‌میر په‌رله‌مانتارانی‌ ئاكه‌په‌ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی‌ و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا كه‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ده‌برد، له‌ بایده‌میری‌ پرسی‌ كوردستان له‌ كوێیه‌؟

عوسمان بایده‌میریش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ستی‌ خسته‌ سه‌ر دڵی‌ و  وتی‌:  كوردستان له‌ناو دڵماندایه‌.

بيانات