26/12/2017 المراکز الثقافیة الفیلیة
گوندێك لە ئەڵمانیا به (140) هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا
له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا و له زیادكردنێكی ئاشكرادا له نزیك به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا گوندێك به (140) هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا.
ئه‌و گونده‌ی كه له زیادكردنه ئاشكراكهدا فرۆشرا ناوی ئهلفینه و ده‌كه‌وێته ناو دارستانه‌كانی باشوری به‌رلینی پایته‌خته‌وه، روبه‌ری گونده‌كه (16) هه‌زار مه‌ترچوارگۆشه‌یه و رێگایه‌كی بازنه‌یی و نۆ خانوی نیشته‌جێبون و (10) شوێنی پاركینی ئۆتۆمۆبیلی تێدایه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه له زیادكردنه ئاشكراكهدا گونده‌كه‌ی كڕیوه، به ته‌له‌فۆن به‌شداری له زیادكردنه ئاشكراكهدا كردوه‌و هیچ كه‌سێك ركابه‌رێتی نه‌كردوه.
ماتیاس كهناكه یه‌كێك له ئه‌ندامانی خانه‌ی زیادكردنه ئاشكراكانی كار هاوزن رایگه‌یاند، خانوه‌كانی ناو گونده فرۆشراوه‌كه راخراون، به‌ڵام به‌هۆی شێی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌وه هه‌ندێك زیانیان به‌ركه‌وتوه.
گونده فرۆشراوه‌كه له‌سه‌رده‌می كۆماری ئه‌ڵمانیای دیموكراتی پێشودا موڵكی كارگه‌یه‌كی خه‌ڵوزی به‌ردین بوه و دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو به‌شه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا كارگه‌كه داخراوه.