03/12/2017 نمريل

ئەمەریکا پشتیوانیی عەبادی دەکات

ئه‌مه‌ریكا کار بۆ مانه‌وه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەکات له‌ هه‌ره‌می‌ ده‌سه‌ڵاتدا، چونكه‌ واشنتۆن پێی‌ وایه‌ عه‌بادی‌ جێگه‌ی‌ ره‌زامه‌ندیی‌ زۆرینه‌ی‌ پێكهاته‌كانه‌.

ڕۆژنامه‌ی‌ واشنتۆن پۆست راپۆرتێكی‌ له‌باره‌ی‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای ده‌كات؛ ئیداره‌ی‌ واشنتۆن به‌ تێڕوانینی‌ ئه‌وه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئێستای‌ عێراق جێگه‌ی‌ ره‌زامه‌ندیی‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌ جیاوازه‌كانه‌ و به‌درێژایی‌ شه‌ڕی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ داعش هه‌ماهه‌نگی‌ و مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا كردوه‌، هه‌ر بەو هۆیانەوە كاری‌ له ‌پێشینه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ عه‌بادی له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ داواكارییه‌كه‌ی‌ عه‌لی‌ سیستانی‌ له‌ وتاری‌ رۆژی‌ هه‌ینیی له ‌رێگه‌ی‌ نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ كه‌ربه‌لا له‌ باره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و تێكه‌ڵكردنیان به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و بونی‌ چه‌ك ته‌نها به‌ ده‌ستی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌، به‌ پشتیوانیه‌كی‌ بەهێز بۆ عه‌بادی‌ ده‌زانێت.

نمريل