03/12/2017 لاعلام الفیلییة

ماكرۆن: پێویسته‌ روبه‌ڕوی‌ هه‌وڵه‌ تێكده‌ره‌كانی‌ ئێران ببینه‌وه‌

ئیمانوێل ماكرۆنی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا ئیدانه‌ی‌ هێرشی‌ موشه‌كیی‌ چه‌كداره‌ حوسییه‌كان ده‌كات له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ بۆ خاكی‌ سعودیه‌.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شا سه‌لمانی‌ كوڕی‌ عه‌بدولعه‌زیز پاشای‌ سعودیه‌، ماكرۆن ئیدانه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ میلیشیا شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانی‌ یه‌مه‌نی‌ كرد به‌وه‌ی‌ شاری‌ ریازیان كردوه‌ته‌وه‌ ئامانجی‌ موشه‌كی‌ بالیستی‌ له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا ماكرۆن پشتیوانیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ شا سه‌لمان دوپات كردوه‌ته‌وه‌ له‌ هاوكاریكردنی‌ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ و ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئێران بۆ تێكدانی‌ سه‌قامگیریی‌ ناوچه‌كه‌.

هاوكات ماكرۆن سوپای‌ شا سه‌لمان و حكومه‌تی‌ سعودیه‌ی‌ كردوه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی‌ تیرۆر و توندڕه‌وی‌ و بنبڕكردنی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ تیرۆر به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ سعودیه‌ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆر له‌ ده‌وڵه‌ته‌ كه‌ناراوییه‌كانی‌ ئه‌فریقا.

لاعلام الفیلییة